بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری ڕایگەیاند: لە سێ ساڵی ڕابردوو دوژمنانی ئێران بە شەڕی ئابووری بەدوای قات و قڕی لە وڵات بوون بەڵام دەوڵەت بە دابین و دابەشی کاڵا بە شێوەی بەرفراوان ئیزنی بەدی هاتنی ئەو ئامانجەی نەدا.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لە درێژەدا دوای ئاراستە کردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوی دابین و بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە وڵات، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دابین و بەرهەمهێنانی ڤاکسین و کوتانی خەڵکی یەکمایەتی دەوڵەتە، وتی: ئەمڕۆ کوتانی بەربڵاو و پاراستنی گیان و تەندروستی خەڵک، لە سەرووی بەرنامە و کارەکانی دەوڵەتە.
ڕۆحانی زیادی کرد: سەرەڕای گوشار و کێشەکان بۆ دابینی دارایی بەهۆی شەڕی ئابووری و گەمارۆی نامرۆڤانەی دوژمن، بەشە جیاجیاکانی دەوڵەت هەوڵیان دا سەرەڕای سنوورەکان وەکوو کەمبوونی پێکوتە لە جیهان و داواکاری زۆر لە لایەن هەموو وڵاتەکانەوە، لەمپەرەکانی دیکە لە سەر ڕێگای دابینی پێکوتە لابەرن و سەرجەم بەستێنەکان بۆ دابینی پێکوتە چالاک بکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە