تەرمی سەردار شەهید حێجازی ئەسپاردەی خاک کرا

ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی سەردار شەهید حێجازی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ئەسفەهان ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی سەردار شەهید سەید محەمەد حێجازی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی سەربازی و ئیداری لە شاری ئەسفەهان ئەسپاردەی خاک کرا.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا سەرلەشکەر ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپا، سەردار حسێن ئەشتەری فەرماندەی هێزی ئینتزامی و کۆمەلێک لە بەرپرسانی دیکە بەشداریان کردووە.

فەرماندەی فەیلەقی قودس لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژە بە کەسایەتی سەردار شەهید حێجازی ڕایگەیاند: سەردار حێجازی یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕش بوو و لە بست بە بستی خاکی ئێران خزمەتی کردووە.

هەر ئەو ڕێورەسمەدا بەشێک لە پەیامی سەرەخۆشی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس بەبۆنەی کۆچی دوایی سەردار حێجازی خوێندرایەوە.

ئیسماعیل هەنیە لە پەیامەکەیدا ئایەتوڵڵا خامنەیی خستووەتە بەردەنگییەوە و نووسیویە: ئێمە لە بزووتنەوەی حەماس، وێڕای سەرەخۆشی لە خزمەت ئێوە و فەرماندەی فەیلەقی قودس و بنەماڵەی ئەو شەهیدە بەڕێزە و خەلکی ئیران، پاڵپشتییەکانی ئەو شەهیدە لە خەڵکی فەلەستین و بەرخۆدان بەرز ڕادەگرین. خوای گەورە بیبەخشێت.

شیاوی باسە کە سەردار حێجازی دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی کاریگەرییەکانی کیمیابارانی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز، تووشی جەڵتەی دڵ هات و کۆچی دوایی کرد.

News Code 36924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =