پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەنا/ زانیاری لەبارەی گفتوگۆی بەغدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام پێشوازیمان لە گفتوگۆ لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی کردووە و ڕاشمانگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دیداری بەرپرسانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا ڕایگەیاند: ئێمەش ئەو ڕاپۆرتە مێدیایانەمان دیوە، ئاڵبەت باسی زۆر لە زمانی کەسانی جیاوازەوە هاتووەتە ئاراوە و هەندێکیشیان دژی یەکن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران بەردەوام لە گفتوگۆ لەگەڵ پاشایی سعوودی پێشوازی کردووە و ئەو بابەتە لە بەرژەوەندی خەڵکی دوو وڵاتەکەیە.

ئەمریکا لە هەڵوێستەکانی ترامپ دوور بکەوێتەوە، گفتوگۆکان باشتر دەچنە پێشەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەناش وتی: پێشکەوتنیگەلێک بەدەست هاتووە و لە ڕێگایەکی باش دەچینە پێشەوە و بەڵام ئەوە بەو مانا نییە کە گفتوگۆکان گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. ئێمە تێدەکۆشین ڕای خۆمان ئاراستە بکەین و داوامان لە لایەنەکانی بەرانبەریش کردوو خێرا بچنە ناو پرسە هاوبەشەکانەوە.

خەتیب زادە جەختی کرد: ئەوەی گرینگە، ئەوەیە کە ئێران لە چوارچێوەی کۆمیسیۆنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی 4+1 سەرجەم هەڵوێستەکانی خۆی بەیان کردووە و هێناویەتە ئاراوە. ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات خۆر دوور بگرێت لە هەڵوێستە شکست خواردووەکانی ترامپ و لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی بجووڵێت، دانوستانەکان باشتر دەچنە پێشەوە.

News Code 36908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =