بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، هاوکار جاف لەو بارەوە وتی: دەزگای هەواڵگری تورکیا دزەی بەربڵاو هەیە و بۆ دروشت کردنی ئاژاوە لە نێوان لایەنە ناوخۆییەکانی کوردستان هەوڵی مەترسیدار ئەنجام دەدات.
هاوکاری جاف زیادی کرد: ئەندامانی دەزگای هەواڵگری تورکیا، بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلی تایبەت بە شێوەی ئازادانە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ناوچەکانی باکووری هەولیر و پارێزگای دهۆک چالاکی دەکەن و نووسینگەی تایبەتیان هەیە. هەروەها دزەیەکی بەربڵاویان هەیە و بە شێوەی جیدی هەوڵ دەدەن دژایەتی و کێشەی نێوان کوردەکان بکەنە شەڕێکی ناوخۆیی و خوێناوی.
شیاوی باسە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە پێکانی ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە ناوچەی سەیدان لە باکووری هەولێر بەهۆ تەقینەوەی بۆمب هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە