بارزانی: کێشەی کوردی سووریا دەبێ لە چوارچێوەى سووریا چارەسەر بکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا رایگەیاندووە، "کێشەی سووریا بە رێگەى سەربازى چارەسەر ناکرێت، دەبێت لە رێگەى سیاسى و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت"

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی یەکشەممە   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دەیڤید براونشتاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا و رۆب واڵەر، کۆنسوڵى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان کرد .

لە دیدارەکەیاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەى پرسى کورد لەو وڵاته ئاماژەی بەوە داوە کە پرسى کورد دەبێ لە چوارچێوەى سووریادا چارەسەر بکرێت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، براونشتاین جەختى لەوە کردووەتەوە کە "داعش لە سووریا هێشتا مەترسییەکی راستەقینەیە و ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکاری و پشتیوانیی هێز و لایەنە هاوپەیمانەکانیان دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".

نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە چارەسەریى دۆخى ئاڵۆزى سووریا بە شەو ڕۆژێک ناکرێت و رێگەى سەربازى چارەسەر نییە، دەبێ کێشەى سووریا لە رێگەى سیاسى و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. دەربارەى پرسى کوردیش لەو وڵاته بەڕێزیان روونیکردەوە کە پرسى کورد دەبێ لە چوارچێوەى سووریادا چارەسەر بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک باسکراون وەکو، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سووریا بەگشتى و ئەرکى ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش، ئامادەیی هێزە نێودەوڵەتییەکان، دۆخى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا، گرنگیى سەقامگیرى، گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان و پرسى کورد لەو وڵاتە تاوتوێکراوە.

  

News Code 36896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =