هۆکاری خراپەکاری نەتەنز ناسێندرا

هۆکاری خراپەکاری نەتەنز، ناوی ڕەزا کەریمییە کە پێش ڕووداوەکە هەڵاتووە و لە وڵات چۆتە دەرەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەیانی 22ی خاکەلێوە، هەواڵی کردەوەیەکی خراپکارانە لەناوەندی پیتاندنی ئورانیۆمی نەتەنز بڵاو کرایەوە، کاتژمێرێک پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە بەرپرسانی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستیانەیان لێک دایەوە.

هەندێ وێنە لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاو دەبنەوە کە نیشان ئەدەن بە هۆی تەقینەوەیەکی بچووک، بەشێک لە کارەبای هۆڵی سانتریفیوژەکان تووشی کێشە دەبن. هەروەها نیشان ئەدەن تەقینەوە بە هۆی مادەی تەقینەوە بووە و هێرشی سایبێری ڕووی نەداوە.

هۆکاری ئەم خراپەکارییە بە هەوڵ و تێکۆشانی سەربازانی بێ ناوونیشانی ئیمامی زەمان لە وەزارەتی ئیتلاعاتدا ناسێندرا. ئەو کەسە ناوی ڕەزا کەریمییە کە کاتژمێرێک پێش ڕووداوەکە هەڵاتووە و لە وڵات چۆتە دەرەوە و کاروباری پێویست بۆ گەڕاندنەوەی لە ڕێگای یاساییەوە لە حاڵی بەڕێوە چوون دایە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، پاش تیرۆری شەهید فەخری زادە، ڕژیمی زایۆنی پیلانی زۆری بۆ تووشی خەسار کردنی بواری ناڤۆکی ئێران داڕشتبوو کە بەختەوەرانە بە وشیاری وەزارەتی ئیتلاعات پووچەڵ کرایەوە و کەسانێک دەستگیر و ڕادەستی بەرپرسەکان کراوە.

بە هەموو ئەمانەشەوە ئەو کارە تیرۆریستییە نەک هەر چالاکییە ئاشتیخوازانەکانی ئێرانی ڕانەگرت، بەڵکوو ئێرانی جیدیتر کردەوە بۆ ئەوەی زۆرتر گەشە بەم بوارە بدات.

News Code 36875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =