کورتەفیلمی "بێ خەوی" گیانفیداییەکانی کادیری دەرمان نمایش دەکات

بەڕێوەبەری حەوزەی هونەری کوردستان وتی: کورتە فیلمی "بێ خەوی" لە دەرهێنانی سەرکەوت محەمەدی و بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان لەسەر بابەتی گیان فیداییەکانی کادیری دەرمان بەرهەم هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو کاتەوە کە لە هەموو جیهان پەرەی سەندووە بووەتە هۆی ڕووداوگەلێکی زۆریش کە گرینگترینیان پیشان دانی نرخی تەندروستی بۆ مرۆڤەکان بوو کە پێدەچێت لەبیرمان کردبێت.

ناوبراو زیادی کرد: کادیری دەرمان لە ئەو شەرە ئەستەمەی بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەناسراوە لە حاڵێکدا کە دەیزانی رێگایەکی پڕ مەترسی و پێدەچێت بێ گەڕانەوە ببێت بۆیان هاتنە مەیدانەوە و تا بەئەمڕۆ زیاتر لە 200 کەس لە ئەو ڕێگایە گیانیان لەدەست داوە و نازناوی شەهیدانی بەرگری تەندروستیان وەخۆ گرتووە.

هەر بەم بۆنەوە هونەرمەندانی کوردستانی بۆ دەسخۆشی و ڕێز لە کادیری دەرمان بەرهەمی زۆریان بەرهەم هێناوە و لەم نێوانەشدا، فیلمی " بێ خەوی" لە ماوەی سێ خولەکدا ژیانی بنەماڵەی کادیرێکی دەرمان نیشان دەدات و منداڵێک کە لە نەبوونی دایکی شەهیدی لای لایە تۆمار کراوەکانی دەنگی دایکی دەبیسێت و دەخەوێت.

مورادی درێژەی دا: ئەسرین محەمەدی و سەرکەوت محەمەدی  ئەو فیلمنانەیەیان نووسیوە و لەلایەن حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستانەوە لە ساڵی 99 ئامادە کرا و لە سەرەتای خاکەلێوەی 1400 کۆتایی هات و بڵاو کرایەوە.

News Code 36866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =