بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە خۆجەییەکان؛ شەوی هەینی 27 ی خاکەلێوە لە ڕێگای گوندی زیوە بۆ پیرانشار سەر بە بەشی ناوەندی شاری پیرانشار یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران بە شوناسی (ع.ح.ح) بەهۆی هێرشی تیرۆریستییەوە شەهید بوو.
ناوبراو لە میحوەری زیوە بۆ پیرانشار خەریکی پەڕینەوە بوو کە لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە کە هێشتا شوناسیان دەرنەکەوتووە هێرشی کرایە سەر و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شەهید بوو.
بۆچوونی ئێوە