ئۆرانیۆمی 60 لەسەد بە خێرایی 9 گرام لە کاتژمێردا بەرهەم دەهێنین

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتی: خێرایی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی 60 لەسەد، 9 گرام لە کاتژمێردایە. ئاڵبەت ئۆرانیۆمی 20 لەسەدیش هاوکات بەرهەم دەهێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی کە لە یاسا پرسی پیتاندنی 60 لەسەدیان هێنابووە ئاراوە، بە ئێمەیان وت کە هەنگاو بەهەنگاو بچینە پێشەوە بۆ ئەوەی کە نیازپاکی خۆمانیشمان ڕاگەیاندبێت بەڵام بە ئەو ڕووداوە کە لە نەتەنز ڕووی دا، فەرمانیان دا کە ئێمە ئەو کارە بە خێرایی ببەینە پێشەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ڕۆژی چوارشەممە کە فەرمانی پیتاندنی 60 یمان دا و نیوەشەوی بەرەبەیانی هەینی بوو کە ئێمە توانیمان بگەینە ئۆرانیۆمی شەست لەسەد. ئاڵبەت ئەو بەرهەمەی کە وەرمانگرت نزیک بە 9  گرام لە کاتژمێرێکدایە.

News Code 36860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =