ئێران ئۆرانیۆمی پیتێندراوی 60 لەسەدی بەرهەم هێنا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: بە شانازییەوە ڕایدەگەیێنم کە لە نیوەشەوی ڕابردوو زانایانی ئێرانی توانیان ئۆرانیۆمی پیتێندراوی 60لەسەد چێ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: بە شانازییەوە ڕایدەگەیێنم کە کاتژمێر00:40 خولەکی نیوەشەوی ڕابردوو لە شەوی زیارەتی سەیدشوهەدا(د.خ)، زانایانی گەنج و بەئیمانی ئێرانی توانیان ئۆرانیۆمی 60 لەسەد بەرهەم بهێنن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو سەرکەوتنە لە خەڵکی دلێری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی دەکەن؛ ورەی نەتەوەی ئێران زۆر بەرزە و هەموو پیلانکەان پووچەڵ دەکاتەوە.

News Code 36854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =