AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٧ ١٤:٠٢

شێرکۆ جەودەت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان یان دەبێت چاكبكرێن یان پاك بكرێن

حکومەتی هەرێمی کوردستان یان دەبێت چاكبكرێن یان پاك بكرێن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: خراپی ژیانی بەشێكی زۆر خێزانەكانی هەرێم دەرئەنجامی ئەم دەسەڵاتەیە، بۆیە یان دەبێت چاكبكرێن یان پاكبكرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، لە میانی بەشداری كردن لە بەرنامەی میوانی تۆی سایتی شارپرێسدا رایگەیاند، ستەم لە هەرێمی كوردستان دا ئەوەندە گەورەیە و دەرئەنجامەكەی بەشێوەیەكە بە هاوكاریكردن و بەدەمە چوونی ئێمە بۆ بەشێك لە هەژاران چارەسەرنابێت، دەبێت ئەوانەی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دەبێن یان چاكبكرێت یان پاكبكرێن.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، داوادەكەم لە هەمو بەرپرسان و دەوڵەمەندان بەدەم ئەو خەڵكانەی كە پێویستیان بە هاوكارییە بڕۆن، حاڵەتەكان زۆرزۆرن و رۆژانە چەندینجار ڕووبەڕوی حاڵەتی خەڵكانی كەمدەرامەت دەبینەوە.

شێركۆ جەودەت، باسی لە دۆخی خراپی زۆرێك لە خێزانەكانی هەرێمی كوردستان كرد و بە پێویستی زانی هیمەتی گەورە بكرێت بۆ ڕزگاركردنیان لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیكەوتوون.

News ID 36853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha