بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی: جیدی بوونی ئێران لە بەڕێوە بردنی دیپلۆماسی لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی کە ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە، تاقی کرایەوە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ئەم تاقی کردنەوەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند، وتی: بەڵام دەوڵەتی "بایدن" تەنیا پێبەندی خۆی بە سیاسەتی زۆرترین گوشاری "ترامپ" نیشان دا.
دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام کە ئەمڕۆ کاتژمێر 15 لە گرەند هۆتێلی ڤیەن دەستی پێ کردبوو، کۆتایی هات و بڕیارە وتووێژە کارناسانەکان درێژە بدرێت.
Your Comment