بە پێی هەواڵی مێهر، دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام کە لە گرەند هۆتێلی ڤیەن دەستی پێ کردبوو، کۆتایی هات و بڕیارە وتووێژە تەکنیکییەکان لە دانیشتنە کارناسانەکاندا درێژە بدرێت.
بەم شێوە دانیشتنەکانی دوو گرووپی کارناسی کە حەوتەی پێشوو لە بوارەکانی گەمارۆ و کاروباری ناڤۆکی دەستی پێ کردبوو، درێژەی دەبێت.
ئاکامی دانیشتنەکانی ئەم دوو گرووپە بە کۆمیسیۆنی هاوبەش ڕادەگەینرێت.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا، عێراقچی سەرۆکی شاندی ئێرانی ڕایگەیاند: هەر وەک پێشتر وتوومانە، ئێمە بەدوای دانوستانی کات خایەن و درێژدادڕانەوە نین. گەر دانوستانەکان بەو شێوەی کە چاوەڕوان دەکرێ بڕواتە پێشەوە، درێژەی دەبێت و گەر واش نەبێت ڕایدەگرین.
ناوبراو سەبارەت بە پیتاندنی 60 لە سەدی ئورانیۆم لە ئێرانیش وتی: ئەم کارە لە چوارچێوەی یاسا و بە مەبەستی چارەسەر کردنی پێداویستییەکانی وڵات لە بواری پزیشکییەوە ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە