ئەمریکا  بۆ گواستنەوەی تیرۆریستەکان کەڵک لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

کارناسێکی ئەمنیەتی عێراقی هاوپەیوەند بە چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا وتی: ئەمریکا لە کوردستان بۆ گواستنەوەی تیرۆریستەکان کەڵک وەردەگریت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی خوێندنەوەکانی عێراق، ئەمیر عەبدولمونعێم کارناسی پرسە ئەمنییەکان لە لێدوانێکدا لەسەر چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: هێزەکانی ئەمریکا لە نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا هاتوچۆ دەکەن و جگە لە جێبەجێ کردنی تیرۆریستەکان لە نێوان دوو وڵاتەکە، لە بواری قاچاخی نەوت و بەرهەم کشتوکاڵییەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانیش چالاکی دەکەن.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە وتی: ئەمریکا زۆربەی کاتەکان تیرۆریستەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریاوە و بە تایبەتی لە ناوچەی حەسەکە بەرەو هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە.

ئەو کارناسەی پرسی ئەمنیەتی هەبوونی تیرۆریستەکان لە کەمپەکانی ئەمریکای وەکوو بۆمبێک وەسف کردووە کە ئەگەری هەیە هەر چرکە واشنتۆن بەکاریان بهێنێت و هەر بۆیە دەوڵەتی عێراق ئەبێ هەوڵی پێویست بۆ ڕێگری لە چوونی ئەو تیرۆریستانە بۆ عێراق بدات.

News Code 36838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha