کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی بەعشیقە

وەزارەی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی بەعشیقە، سەربازێک گیانی لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە هێرشی مووشەکی ئەمشەو بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچەی بەعشیقە لە باکووری موسڵ، لانیکەم سەربازێک کوژراوە.

بە پێی ئەو بەیاننامەی، لانیکەم سێ مووشەک ئاراستەی ئەو بنکە کراوە کە تەنیا یەکێکیان لە کەمپەکە دراوە و دوو مووشەکەکەی دیکە بەر گوندەکانی ئەو دەڤەرە کەوتووە و بووەتە هۆی بریندار بوونی منداڵێک.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەربارەت بە ئەو ڕووداوە و وردەکاریەکانی لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی کردووە.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

News Code 36833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =