باڵوێزی عەرەبستان لە عێراق خەریکی ئاژاوە نانەوەیە

شرۆڤەکارێکی پرسی سیاسی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە دروست کردنی ئاژاوە و دژایەتی لە ئەرکەکانی باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە بەغدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، سەمیر عەبید کارناس و شرۆڤەکاری سیاسی عێراق کاری باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە ئە ووڵاتەی دروست کردنی پێکدادان و دژایەتییەکان، ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: عەبدولعەزیز شمری باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێارق وەکوو باڵوێزەکانی دیکەی سعوودی بەدوای دروست کردنی دژایەتی لە نێوان شیعەکانە.

ئەو کارناس و شرۆڤەکارەی پرسەکانی عێراق هەوەها وتیشی: پێشتریش بینراوە کە باڵوێزەکانی عەرەبستانی سعوودی لە وڵاتگەلێک وەکوو پاکستان و لوبنان بەدوای دروست کردنی دژایەتی لە نێوان شیعەکانن.

سەمیر عەبید لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێمە پێمان وایە کە کاری باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە عێراق نەک دروست کردنی دژایەتی نێوان شیعەکان، بەڵکوو دروست کردنی دژایەتی نێوان مێدیاکان، شێخی هۆزەکان و هەروەها سیاسەتوانە عێراقییەکانە.

News Code 36817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =