ئەمریکا ئەبێ لیستی سزا سەپێندراوەکان بەسەر ئێران بڵاو بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ سەرجەم گەمارۆکان هەڵبگرێت و هەروەها ئەبێ لیستی سەرجەم گەمارۆکان پێشکەش بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە دەسخۆشی لە هەڵوێستی دەوڵەتی ڕووسیا دژی خراپەکاری لە دامەزراوەی ناڤۆکی نەتەنز، وتی: پێوتسیە کە هاوکارییەکان درێژەی هەبێت و ئەمریکاش بێ ڕاگیران بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی و سەرجەم سزاکان هەڵبوەشێنێتەوە.

زەریف وتی: ئێران دوای سەلماندنی پابەند بوونەوەی ئەمریکا بە بەڵێنەکانی، دەگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی.

وەزیری دەرەوە جەختی کرد: ئەمریکییەکان ئەبێ بزانن کە نە گەمارۆ و نە هەوڵی خراپکارانە ئامێری گفتوگع نین و ئەو هەوڵانە دۆخی ئەوان دژوارتر دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوە ئەرکی ئەمریکایە کە لیستی گەمارۆکان پێشکەش بکات ئاڵبەت ئێمە لیستێکی تەواومان ڕادەست کردووە کە بزانن لە سەر چ شتێک باس دەکەن.

زەریف وتیشی: کاتێک کە ترامپ هاتە سەر دەسەڵات، ئێران 300 کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی هەبوو و ئەمڕۆ سەرووی چوار هەزار کیلۆی هەیە. کاتێک کە ترامپ هاتە سەر دەسەڵات بەس لە سانتریفیۆژی IR۱ کەڵکی وەردەگرت بەڵام ئەمڕۆ زینجیرەی IR۶ کار دەکات. لەبیری نەکەین کە پێش لە هەوڵی تیرۆریستی ئەم دواییە پێنج هەزار سانتریفیوژی IR۱ لە نەتەنز کاری پیتاندنی دەکرد، دوای هێرشی تیرۆریستی چەند ڕۆژ پێش ئەگەر بڕیار بێت بگەڕێینەوە بەدڵنیاییەوە بە سانتریفیوژی پێشكەوتووترەوە دەگەڕینەوە چ IR۱ و چ سانتریفیوژی پێشکەوتووتر.

ناوبراو زیادی کرد: ئەورووپییەکان بێ ئابڕوون و ئەمڕع لە جیاتی ئەوەی کە هەوڵی ئەمریکا بۆ گەمارۆی خۆراک و دەرمان ئیدانە بکات و لە جیاتی ئەوەی کە کاردانەوە بنوێنێت بەرانبەر هیرش بۆ دامەزراوەی ناڤۆکی نەتەنز، بە هێواشی لە پاڵی پەڕیەوە و هاوکات دژی بەرپرسانی سەربازی ئێمە بڕیار دەدات. ئەوان بەس دەبێتە هۆی ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا بە جیهان بیسەلمێنێت کە پێگەیەکی لە جهان نییە.

News Code 36806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha