بە پێی هەواڵی مێهر، لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی ئێران لە ساڵی 99 کە لە لایەن ماڵپەڕی زانستەکانی جیهانی ئیسلامەوە بڵاو بۆتەوە، زانکۆی کوردستان بە سەرکەوتنی 10 پلەیی لەچاو ساڵی پێشوو، توانی بچێتە ڕیزی 20 زانکۆی سەرتری وڵاتەوە.
ئەم ڕیزبەندییە بە پێی پێوەرەکانی فێرکاری، لێکۆڵینەوە، تەکنۆلۆژی و داهێنان، نیونەتەوەیی کردن، کاریگەری ئابووری، خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان، ژێرخان و ئاسانکارییەکان ئەنجام دراوە.
لەم ڕیزبەندییەدا، زانکۆکانی وڵات لە پێنج ئاستدا پۆلێن کراون کە زانکۆی کوردستان لە ڕیزی 11 تا 20 پلەی دووهەمی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە.
بۆچوونی ئێوە