2300 موسافیر پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە

بەڕێوەبەری جەماوەری مانگی سووری کوردستان وتی: لە ماوەی 25 ڕۆژی ڕابردوودا 2300 کەس لە سنووری باشماخی مەریوان پشکنینیان بۆ کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، پەیام جەلالی لەم بارەوە وتی: بە پێی فەرمانی بنکەی کۆرۆنا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ موسافیرەکانی سنووری باشماخ لە ئەستۆی جەماوەری مانگی سوور و زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستانە و لە ماوەی 25 ڕۆژی ڕابردوودا 2300 کەس لەم سنوورە پشکنینیان بۆ کراوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تیمەکانی مانگی سوور لە سنووری باشماخ سەقامیان گرتووە، وتی: پشکنینی سەرەتایی، بڵاو کردنەوەی دەمامک و مەوادی خاوێن کەرەوە لەو کارانەیە کە لە لایەن ئەندامانی جەماوەری مانگی سوورەوە لە سنوورەکان ئەنجام دراوە.

ناوبراو وتیشی: لەو کەسانەی دەیانەوێ بۆ هەرێمی کوردستان سەفەر کەن، داواکارم بە بۆنەی داخراو بوونی سنووری مەریوان، لە کۆبوونەوە لە تێرمیناڵەکان خۆ ببوێرن و گەر بۆیان دەکرێ، سەفەرەکەیان وەدوا بخەن.

ئەو وتیشی: شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بە خێرایی لە ئێران و هەروەها لە کوردستان دەستی پێ کرووە و خەڵکێکی زۆری تووشی کێشە کردووە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خاڵە تەندروستییەکان ڕەچاو کەن و هۆشدارەکان جیدی وەربگرن بۆ ئەوەی تووشی قەیران نەبین.

 

News Code 36770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =