بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 258 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 64 هەزار و 490 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 70 هەزار و 141 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 710 هەزار و 974 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە