19666 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 193 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 19666 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 193 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 64 هەزار و 232 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 490 هەزار و 78 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 702 هەزار و 62 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha