بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوستەم قاسمی جێگری ئابووری هێزی قودسی سوپای پاسداران و وەزیری پێشووی نەوت لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئێران دۆخی فرۆشی نەوتی باش وەسف کرد و وتی: ئەمریکییەکان زۆر هەولیان دا تا بە زیاترین گوشار هەناردە کردنی نەوتی ئێران بگەیێننە سفر، هەرگیز نەیانتوانی و ناشتوانن.
قاسمی لە ئەو بەرنامەیەدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا مووساد دەیەویست تیرۆرتان بکات؟، وتی: بەڵێ، من ئەبوا بچمە سەفەرێک تا کارێکی گرینگ ئەنجام بدەم بەڵام هەواڵی گەییشت کە مووساد پلانی داڕشتووە کە تیرۆرت بکات، هەندێک لە دۆستانی ئیتلاعات داوایان کرد کە نەچمە ئەو سەفەرە بەڵام خۆم و هەندێک تر لە دۆستان لەسەر چوونم جەختمان کرد کە لە کۆتاییدا بڕیار درا کە سەفەرەکە ئەنجام بدرێت و بەختەوەرانە بە بەرنامەڕێزیی باش و چاوەدێری بە سەفەر شێوەی هاتوچۆ و شوێنی مانەوە و کۆبوونەوەکە توانیمان ئەو پیلانە پووچەڵ بکەینەوە.
ناوبراو سەبارەت بە فرۆشی نەوت وەکوو یەکێک لە پرسە ستراتیژیکەکان قسەی کرد و وتی: ئەمریکییەکان زۆر هەوڵیان دا بە زیاترین گوشار هەناردە کردنی نەوتی ئێران بگەیێننە فر بەڵام هەرگیز نەیانتوانی و ناشتوانن.
بۆچوونی ئێوە