ئەمساڵ 40 تۆن کەیکی زەرد بەرهەم دێنین

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە لە 15 ساڵی ڕابردوودا هەموو ساڵێک 4 تۆن کەیکی زەرد لە ئێران بەرهەم هاتووە، وتی: ئەمساڵ بەرهەم هێنانی کەیکی زەرد دەگاتە 40 تۆن.

بە پێی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران یەکێک لە حەوت وڵاتی یەکەمی جیهان لە بواری پیتاندن دایە، وتی: پیشەی ناڤۆکی ئێران لە بواری ئاستی پێشکەوتنەوە یەکێک لە پێنج وڵاتی گەورەی جیهانە.

ئێران، بەرهەم هێنەری باشترین ئاوی قورسی جیهان

ئەو وتیشی: باشترین ئاوی قورسی جیهان لە بواری چۆنایەتییەوە، لە ئێران بەرهەم دێت و جگە لە پیشەی ناڤۆکی، لە دیکەی بووارەکان وەکوو پیشەی دەرمان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

ناوبراو روونی کردەوە: ئێمە پێشتر واماندەزانی وڵاتەکەمان لە بواری ئورانیۆمەوە هەژارە بەڵام پاش لێکۆڵینەوە تێگەیشتین گەرچی لەم بوارەدا سامانێکی زۆرمان نییە بەڵام هەژاریش نین. ئێمە هەوڵ ئەدەین کانزای نوێی ئورانیۆممان ببێت تاکوو بتوانین کەیکی زەرد و ئورانیۆمی زۆرتر بەرهەم بێنین.

ئەمساڵ 40 تۆن کەیکی زەرد بەرهەم دێنین

کەماڵوەندی بە ئاماژە بەوەی کە لە 15 ساڵی ڕابردوودا هەموو ساڵێک 4 تۆن کەیکی زەرد لە ئێران بەرهەم هاتووە، وتی: ئەمساڵ بەرهەم هێنانی کەیکی زەرد دەگاتە 40 تۆن.

ئەو ڕایگەیاند: بەرنامەمان بۆ بەرهەم هێنانی 100 تۆن کەیکی زەرد هەیە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، دوو یان سێ وزەگایترمان پێویستە کە دەبێ دابینی بکەین.

News Code 36736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =