22586 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 185 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 22586 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 185 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 63 هەزار و 884 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 6 هەزار و 934 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 684 هەزار و 570 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha