نەبوونی میکانیزمی ئەمنیەتی نێوان هەولێر و بەغدا هۆکاری بووژانەوەی داعشە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری خۆنواندنی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نەبوونی میکانزیمی ئەمنیەتی هاوبەش نێوان پیشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیاز بارزانی، سەرۆکی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماتیک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی هاوپەیوەند بە داعش لە عێراقی هەبوونی ئەو گرووپە لە ناوچە کێشە لەسەرکان وەسف کرد.

ناوبراو بە گۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکای وت: کێشەی پێوەندیدار بە داعش، هەبوونی ئەو گرووپە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی عێراقە و هۆکاریشی نەبوونی میکانزیمی ئەمنیەتی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێن و نیاز بارزانی لە درێژەی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانی دژە داعش لە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپە هەواڵی داوە و بە نەشناڵ ئینترستی وتووە ئەو هاوپەیمانییە هەر پێبەندی بەڵێنەکانی بۆ هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە دژی داعشە.

News Code 36724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =