پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی ئێران گەیشتە 55 کیلۆگرام

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە وتنی ئەوەی کە تا ئەمڕۆ 55 کیلۆگرام ئۆرانیۆمی 20 لەسەد بەرهەم هاتووە، وتی: ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەد زۆر زیاتر لە پێش لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە ئاماژە بە یاسای هەوڵی ستراتیژیک بۆ چارەسەری گەمارۆکان و بەڕێوە بردنی لە 5 ی ڕەشەممەی 1399ەوە، وتی: بەشێکی گرینگ لە ئەو یاسایە لەسەر پیتاندنی 20 لەسەد بە ڕێژەی ساڵانە 120 کیلۆگرام بوو کە دەستبەجێ هەوڵە پێویستەکان ئەنجام درا و ڕەوتی پیتاندنی دەستی پێکرد.

ناوبراو درێژەی دا: تا ئەمڕۆ 55 کیلۆگرام ئۆرانیۆمی 20 لەسەد بەرهەم هاتووە و تاڕادەیەک نیوەی ڕێگاکەمان پێواوە و بە ئەم ڕەوتەوە دەتوانین زووتر لە 8 مانگ بگەینە ئامانجی خۆمان.

News Code 36717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =