دەرکردنی ئەمریکییەکان بابەتی سەرەکی گفتوگۆ ستراتێژیەکان بێت

لێژنە هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق ئەبێ بابەتی سەرەکی گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، لێژنەی هەماهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بەیاننامەیەکی لەسەر گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی نێوان ئەمریکا و بەغدا بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بە پێی زانیارییەکان، بەیاننامەیەک کە لە سبەی سەبارەت بە ئەم خولەی گفتوگۆ ستراتیژیکەکان دەردەکرێت، بەیاننامەیەکی سست و بێ ئەنجام دەبێت کە هیچ نیشانێک لە بەڕێوەچوونی بڕیاری پەرلەمانتاران لەسەر دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی نابێت.

لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: ئێمە هەر لە ئێستاوە ئەو بەیاننامە کە لەلایەن دانوستانکارانەوە دەردەکرێت ڕەت دەکەینەوە و بۆ دوایین جار و بە شێوەی کۆتایی داوای پێکهێنانی دووبارەی کومیتەیەکی گفتوگۆ بریتی لە کەسانێکین کە بە ڕاستبێژی بەناوبانگن، دەکەین.

گرووپەکانی بەرخۆدان جەختیان کردووە: ئێمە پێمان وایە کە نەخشەڕێ و یەکەم هەوڵی کومیتەی گفتوگۆ ئەبێ بەڕێوەچوونی بڕیاری خەڵک و پەرلەمان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هەموو هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق بێت.

News Code 36715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =