پاگەندەی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی

دوای کۆبوونەوەی دوێنێی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی پاگەندەی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لەسەر شێوەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد: لە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ڤیەنا، واشنتۆن و تاران لەسەر هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و کەم کردنەوەی ئاستی پیتانندی ئۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ڕێککەوتن.

بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەمریکا و ئێران لە ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەرووپییەکانەوە ڕێککەوتن کە دوو گرووپی کاری پێک بێت تا هەر دوو وڵاتەکە بچنەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە ڤیەنا، هەموو لایەنەکان رێککەوتن کە کارگرووپێک پێک بهێنن تا لەسەر چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵ بدەن. ئەو کارە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێرانی بەدواوە دەبیت.

لە ەهمان پێوەندیشدا کارگرووپێکی دیکەش پێک دێت کە ئەرکی ئەوەیە کە ئێران چۆن بگەڕێنێتەوە سەر بەڵینەکانی .

بە پێی نووسراوی نیۆیۆرک تایمز، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا، ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو گرووپە کاری خۆیان دەست پێکردووە.

News Code 36711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =