بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند بۆ ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە ئێران پلانی تایبەتی هەیە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:
بە هەوڵی شەوانەڕۆژی فەرمانبەران و لێکۆڵەرانی پیشەی ناڤۆکی ئێران، لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا 133 دەستکەوتی نوێ لە بەشە جیاجیاکانی پیشەی ناڤۆکی لەوانە کوانتۆم، پیتاندن، ئاوی قورس و پێکهاتەی دوترە، ڕادیۆ دەرمان، لەیزر و ... بە سەرکەوتنەوە گەییشتووەتە ئەنجام کە ئەو دەستکەوتانە لە پیشانگا و 11 حاڵەتی بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسی و 8 حاڵەتیشی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە لە ڕێکەوتی 21 ی خاکەلێوەی 1400 بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ڕوونوێنی دەکرێن، دەکرێتەوە و ڕێکدەخرێن.
بۆچوونی ئێوە