شەڕ و پێکادانی پۆلیسی فەڕەنسا لە گەڵ لایەنگرانی پەکەکە

پۆلیسی فەڕەنسا بۆ بڵاوە کردن بە چالاکانی کورد کە هاتبوونە حەساری بنکەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ ،گازی فرمێسک ڕێژی بەکارهێنا.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک ، پۆلیسی ستراسبۆرگ ڕۆژی رابردوو لە گەڵ لایەنگرانی پەکەکە بە شەڕ هات.

 دەیان کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا ڕۆژی ڕابردوو هاتبوونە سەر شەقامی بەردەم بنکەی ئەنجومەنی ئەورووپا و داوای ئازادی عبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەیان کرد.

 شیاوی ئاماژەیە ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا پەکەکەی لە ریزی گرووپە تیرۆریستییەکان داناوە.

News Code 36688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =