دوو ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ئاماده‌كراوه بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان دۆسیه‌ى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان رێك ده‌خاته‌وه و به‌قاچاخ بردن وبهنزینى كوالیتى خراپ و و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى له‌و باره‌وه هه‌یه چاره‌سه‌رى ده‌كات و ده‌ڵێن گازى مۆلیده‌كان مادهيهك ده‌كه‌نه ژینگه‌وه هۆكارى زیادبوونى شێرپه‌نجه‌ن.
پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه‌سروشتیه‌كان به شارپرێسى ڕاگه‌یاند: ئه‌وانه‌ى به‌نزین هاورده ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌نزینه‌كه باش باش بێت و ماده‌كانى ناوى یاساى بێت نزیكه‌ى 50 دۆلار قازانج ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به كۆمه‌ڵێك ماده ئه‌م قازانجه به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌و ماده‌كانى ناوى هه‌مووى ژه‌هراوین.
هه‌ورامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو،به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌شى كیمیاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین مۆلیده‌كان جۆره گازێك به‌كارده‌هێنن كه ماده‌یه‌ك ده‌كه ژینگه‌وه هۆكاره بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه.
لای خۆشیه‌وه، ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامى هه‌مان لیژنه به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، پێشتر كۆمه‌ڵێك گله‌یی و ڕه‌خنه‌ى زۆۆر هه‌بوو هه‌ر له هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و فرۆشتن و كوالیتى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كى بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه پێشكه‌شى په‌رله‌مان كردوه.
ڕێبوار بابكه‌یی وتیشى، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى له‌په‌رله‌مانه‌و ڕاپۆرتى بۆ ئاماده‌كراوه زۆر گرنگه بۆ ئێستاى كوردستان و واده‌كات حكومه‌ت بتوانێت چاودێرى ته‌واوى دۆسیه‌ى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان بكات و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌تایبه‌ت به‌نزین بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌تى ئه‌گه‌ر یاساكه وه‌ك خۆى په‌سه‌ند بكرێت و حكومه‌ت جێبه‌جێى بكات ئه‌وا ڕێگرى له‌هه‌موو جۆرێكى قاچاخچێتى و فرت و فێڵ له‌بوارى به‌نزین و به‌رهه نه‌وتیه‌كان ده‌كات.
په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژه یاساى(هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان) خستۆته به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌كانى بۆ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو.
ئ.ق

دوو ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن کە ده‌ڵێن گازى مۆلیده‌كان مادهيهك ده‌كه‌نه ژینگه‌وه هۆكارى زیادبوونى شێرپه‌نجه‌ن.
News Code 36686
بۆچوونی ئێوە