بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە خەندان-ی رایگەیاند: بەبڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران لەئەمڕۆوە تا 20-4-2021 قەدەغەی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق درێژکراوەتەوە.
وتیشی: هاووڵاتیان ناتوانن هاتوچۆ بکەن، بڕیارەکە لەلایەن ئێرانەوە دەرچوە و لەرێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشتکردن درێژکراوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە