دەستکەوتەکانی پەیمانی تاران-پەکین/ چنینی نوێ هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان

ئەندامی کومیتەی نەتەوەیی پێوەندییەکانی ئەمریکا و چین پێی وایە واژۆی پەیمانی هاوکاری گشطی تاران و پەکین گۆڕانکاریەکی گەورە لە بواری نێودەوڵەتییە و هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ گۆشەگیر کردنی ئێران کاریگەر نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ساڵی 1400 دەتوانێت ساڵێکی تایبەت بە ئاسیا وەسف بکرێت. ساڵێک کە لە ڕۆژانیی سەرەتایی دوو هێزی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەیمانێکی 25 ساڵەیان بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە دوولایەنەکان لە بواری جیاواز واژۆ کرد. ئێران هێزی یەکەمی ڕۆژاوای ئاسیا لە بواری جیاواز وەکوو دەسەڵاتی سەربەخۆ، سەرچاوەی سروشتی، سەقامگیری، ئاسایش و قووڵایی ستراتیژیک و چین هێزی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئابووری دووهەمی جیهان پەیمانێکیان بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان واژۆ کرد کە ئەو پەیمانە لەگەڵ کاردانەوەی مێدیا ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان و دەسپێکردنی بێ بایەخ نیشانیدانی بەرەوڕوو بووەوە.

چین کە پێشتر بە ئەنجامی پڕۆژەی یەک ڕێگا یەک قایش دەیەویست بە ژیاندنەوەی ڕێگای ئاورێشم هەبوونی ئابووری خۆی لە جیهان پەرەپێبدات ئێستا بە واژۆی ئەو پەیمانە دەرفەتی نوێ لە بەردەم خۆی دەبینێت.

وڵاتێک کە پێشتر وتبووی تا ساڵی 2025 دەبێتە گەورەترین ئابووری جیهان و لەم دواییەشدا ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕووداوە زووتر لە کاتی پێش بینی کراو ڕوو دەدات، بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی دەستی هاوکاریی بەرەو لای ئێران درێژ کردووەتەوە.

شوێنگەی ژێئۆپۆلیتیکی ئێران لە ڕۆژاوای ئاسیا بووەتە هۆی ئەوەی کە تا وڵاتانێکی زۆر بەدوای هاوکاری لەگەڵی بن و لەم پێوەندیەدا وڵاتانی ڕۆژاوایی بە هەڵە ساڵانێکی بەردەوامە بەدوای ئەوەن تا لە جیاتی هاوکاری لە ڕێگای فریکارییەوە لە ئێران شوێنێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە.

هۆکاری نیگەرانی هەندێک لایەن لە پەیمانی هاوکاری ئێران و چین ئەوەیە کە بە واژۆی ئەو پەیمانە و هاوکاری بەربڵاوی پەکین و تاران گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کاریگەریان نامێنێت.

بۆ شرۆڤەی باشتری ئەو پەیمانە هاوکارییە لەگەڵ جی چون زو مامۆستای زانستە سیاسییەکان و پێوەندی نێودەوڵەتی زانکۆی باکنل ی ئەمریکا گفتوگۆیەکمان ئەنجام دا.

جی چون زو لە ئەندامانی کومیتەی نەتەوەیی پێوەندییەکانی ئەمریکا و چینە کە لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 بەرپرسی دامەزراوەی چین لە زانکۆی باکنل بووە و پێشتریش لە زانکۆی بریجپۆرت، زانکۆی همیلتۆن و زانکۆی کارۆلینای باشووری وانەی وتووەتەوە. ناوبراو هەروەها پێشینەی وانە وتنەوە لە زانکۆی شانگهای لە بواری خوێندنەوە نێودەوڵەتییەکانیشی هەیە. ناوبراو سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی چین و پرسە نێودەوڵەتییەکان زیاتر لە 10 کتێبی نووسیوە.

دەقی ئەو گفتوگۆیە بە شێوەی خوارەوەیە:

هەر ئەو جۆرە کە ئاگادارن ئێران و چین پەیامنێکی گشتگیریان بۆ هاوکاریی ئەمنیەتی و ئابووری واژۆ کردووە هەندێک کارناسان پێیوا وایە کە بە واژۆی ئەو پەیمانە هەوڵەکانی ئێران بۆ گۆشەگیر کردنی ئێران شکستی هێناوە، بەم حاڵەوە شیکاری ئێوە لە واژۆی ئەو پەیمانە چییە؟

واژۆی ئەو پەیمانە نەک لە کەشی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڵکوو لە کەشی سیاسی ئێستای نێودەوڵەتیش ڕووداوێکی تایبەت دێتە ئەژمار. بەتواوەتی دیارە کە ڕکابەری ئەمریکا و چین یەکێک لە پرسە بەرچآوەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیەیە. دەتوانین بڵێین کە دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەو پێشکەوتنە (واژۆی پەیمانی نێوان ئێران و چین) زۆر بێ هیوا بووە چونکوو شوێنگیری کردنی پرسی ئێران بۆ دەوڵەتی بایدن دژوارتر دەکاتەوە.

بە بڕوای من بە واژۆی ئەو پەیمانە شوێنگەی ژێئۆپۆلیتیکی ئێران بەدڵنیاییەوە پەرە دەستێنێت و جگە لە ئەوە هاوکاریی گشتگیری ئێران و چین لە بەشی وزە و ئابووری دەبێتە هۆی بێ کاریگەر بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران.

بە ڕای ئێوە چ هۆکارگەلێک بوونەتە هۆی ئەوەی کە چین خوازیاری واژۆی ئاوەها پەیمانێک لەگەڵ ئێران بێت؟

پێم وایە هەم چین و هەم ئێران خوازیاری ئاوەها ڕێککەوتنێک بن. بە پێی ئەوەی کە پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا زیاتر لە ڕابردوو کەم بووەتەوە، هەم تاران و هەم پەکین ئەبێ ئەو هەستەیان هەبێت کە زیاتر بەرژوەندییەکانیان لێک نزیک بووەتەوە.

سەبارەت بە چینیش دەوڵەتی بایدن بەدوای ڕاکێشانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەی چینە و لەلایەکی تریشەوە چین خەریکی دووپات کردنەوەی ستراتیژی ئەمریکا بۆ هاوکاری لەگەڵ دۆستانی خۆی وەکوو ڕووسیا، ئێران، پاکستان و کۆریای باکوور بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بەرانبەر ئەمریکایە.

هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە پەیمانی هاوکارییەکانی ئێران و چین نیگەرانیان دەربڕیوە، بە ڕای ئێوە بۆچی ئەمریکا و یا وڵاتانی دیکە ئەبێ نیگەرانی ئاوەها ڕێککەوتنێک بن؟

هۆکاری سەرەکی نیگەرانیی ئەوان ئەوەیە کە بە واژۆی ئەو پەیمانە و هاوکارییە بەربڵاوەکانی ئێران و چین گەمارۆکانی ئەمریکا ژی ئێران بێ کاریگەر دەبن. ئەو وڵاتانەی کە نیگەرانی ئاوەها پەیمانێکن، نیگەرانی بەرز بوونەوەی دزەی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیشن.

ئێوە دۆخی  ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆماری جۆبایدن چۆن لێک دەدەنەوە؟ ئایا ئەو ئاڵۆزیانە لە ئەم دەورەیە توندتر دەبێتەوە یا ئەوەی کە پێوەندییەکانی پەکین و واشنتۆن باشتر دەبێت؟

بە پێی کێشە پێکهاتەیی و ئایدۆلۆژیکییەکان، ئاڵٶزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین هەر درێژەیان دەبێت. ئەگەرچی بایدن حەزی کەمتری لە گرتنە بەری ڕوانگەی تاک لایەنە و ڕووبەڕوو بوونەوەی چێنە بەڵام سەرەڕای ئەوە ناوبراو زیاتر سیاسەتێکی بەرانبەر بە چین گرتووەتە بەر کە ترامپ گرتبوویە پێش، بەم پێیە دوور لە چاوەڕوانییە کە لە کورت ماوەدا پیشکەوتنێک لە پێوەندییەکانی ئەمریکا و چین ببینین.

News Code 36678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =