جێگرەوەیەک بۆ تەنراوە زیندووەکانی ئێسکی مرۆڤ بەرهەم هات

لێکۆڵەرە ئێرانییەکان جێگرەوەیەکیان بۆ تەنراوە زیندووەکانی ئێسکی مرۆڤ بەرهەم هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئاناهیتا ئەحمەدی سوفیوەند، بەڕێوەبەری ئەم گەلاڵەیە لەم بارەوە وتی: چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێسک زۆر گرینگە و بە کەڵک وەرگرتن لە هەندێ جیهازات مومکین دەبێت.

ئەو بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە تا ئێستا ئەم گەلاڵە تەنیا لە وتارێکدا نوسراوە و تاقیکردنەوەی ئەم دەستکەوتە لە سەر ئاژەڵان و دیکەی ڕێگاکانی بەکار هێنانی بۆ تەنراوە زیندووەکانی ئێسکی مرۆڤ لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت، وتیشی: ئەم دەرمانە نە لە ناوخۆی وڵات و نە لە دەرەوەی وڵاتیش تا ئێستا بەرهەم نەهاتووە.

 

News Code 36669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =