کێشەی نێوان پەکەکە و هەرێم لەسەر کۆنترۆڵی سنوورەکانی عێراق و سووریا

بنیاتی کارنگی نووسی: سەرەڕای شکستی داعش، هەندێک سنوورەکانی عێراق و سووریا، بەهۆی کێشەی نێوان پارتی و پەکەکەوە هەر ناسەقامگیرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیاتی کارنگی لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی ڕێڕەوە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریای لێکداوەتەوە و لە ڕکابەریی پەکەکە و پارتی لەسەر کۆنترۆڵ و دزە لە هەندێک ڕێڕەوە سنوورییەکان وەکوو سمالکا لە نێوان عێراق و سووریا هەواڵی داوە.

لە ئەو ڕاپۆرتە شرۆڤەییەدا جەخت کراوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوو، گۆڕانکاریی نوێ لە سنوورەکانی سووریا و عێراق هاتووەتە ئاراوە کە بەرچاوترینیان ڕکابەریی نێوان پەکەکە لە ڕێگای هێزە کوردییەکانەوە لە سووریا و پارتی لە ڕێگای دەسەڵاتی هەرێی کوردستانەوەیە بۆ کۆنترۆڵی ڕێڕەوە سنوورییەکان لەوانە سمالکا و یەعرووبیە.

بنیاتی کارنگی هۆکاری ڕکابەریی گرووپە کوردییەکان لەسەر کۆنترۆڵی ئەو ناوچەگەلەی لاوازیی دەوڵەتی ناوەندی سووریا و عێراق لە کۆنترۆڵی تەواوی خاڵە سنوورییەکان و  هەوڵی ئەو لایەنانە بۆ ئازادی زیاتر وەسف کردووە.

لە کاریگەرییەکانی کۆنترۆڵی ئەو سنوورانە لەلایەن گرووپە کوردییەکانەوە، کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی بەڕێوەبەری خۆسەر بەسەر گواستنەوەی کەس و کاڵاکان لە ئەو ناوچەگەلەیە.

News Code 36658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha