بە پێی هەواڵی مێهر، ئارمان سادقی ئەندامی لێژنەی زانستی بەشی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی کوردستانە کە بوو بە براوەی یەکێک لە بەنرخترین پلە لێکۆڵینەوەییەکانی وڵاتی ئەڵمان.
ڕێکخراوەی ئەلیکساندێر فون هومبولت لە ساڵی 1953 زایینیەوە چالاکی خۆی دەست پێ کردووە و لە ساڵانی ڕابردوودا 26 هەزار کەس لە لێکۆڵەرە ناودارەکانی دونیا لە لایەن ئەم ڕێکخراوە پشتیوانیان لێ کراوە.
ئارمان سادقی ئەندامی لێژنەی زانستی بەشی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی کوردستانە و تا ئێستا زیاتر لە 70 وتاری زانستی لە بواری نانۆدا چاپ کردووە.
بۆچوونی ئێوە