بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی کومیتەی زانستی لێژنەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا وتی: پێش بینی ئێمە بۆ دەسپێکی کوتانی گشتی کۆرۆنا مانگی ڕەزبەری ئەمساڵە.
ڤاکسینی کۆرۆنای بنیاتی بەرەکەت خەریکە قۆناغی دوو و سێی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤ تێدەپەڕێنێت.
ڤاکسینی ئەنستیتۆی ڕازی بە ناوی کۆڤۆپارس و پێکوتەی وەزارەتی بەرگری بە ناوی فەخرا لە قۆناغی سەرەتایی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤدان و ئەگەری هەیە تا کۆتاییەکانی خاکەلێوە یان گوڵانیش یەک یان دوو پێکوتەی دیکە بتوانن مۆڵەتی تاقی کردنەوە وەربگرن.
بۆچوونی ئێوە