چین: ئەمریکا هەموو گەمارۆ نایاسییەکان دژی ئێران هەڵوەشێنێتەوە

دەوڵەتی پەکین دەڵێت: پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکەین بەڵام دەبێ هەموو گەمارۆکان دژی ئێران هەڵوەشێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆئا چۆن ئینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە پرسی دۆخی ناڤۆکی ئێران لە قۆناغێکی زۆر هەستیار دایە.

 ئەو زیادی کرد: چین هەمیشە هەڵوێستی دادپەروەرانەی لەمبارەوە بووە و ڕۆڵی سازێنەری گێراوە و ئێستاش لە هەوڵداین تاکوو ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە کورتترین ماوە دا بگەڕێتەوە سەر ڕێگای سەرەکی خۆی.

 جەختیشی کرد کە هەنگاوە یەک لایەنەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی تەنگژەکان سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی ئێرانە.

   

News Code 36645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =