کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە دوو شێواز چارەسەر دەبێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر جێبەجێکردنی رێکەوتنی بودجەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری نیوەی کێشەکان بکات ئەوا تەنها لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی چارەسەرە بۆ نیوەکەی تری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، لەم چەند مانگەی رابردودا هەموو یەکێتی و بەتایبەت هاوسەرۆکان بە تەواوی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان لە هەوڵدابوون بۆ گەیشتن بە رێکەوتن چونکە چارەسەری کێشەکان  لە دیدی یەکێتیەوە تەنها لە بەغدایە بەڵام لەهەموی گرنگتر جێبەجێ کردنیەتی  چونکە پێشتر لە بودجەی ساڵانی رابردودا رێکەوتن هەبوە و پابەندبوون نەبووە  ئەمجارە بەشێک لە داهاتی گومرگەکانیشی دەچێتەسەر کە ئایا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پابەند دەبن؟

ئەوەشی نوسیوە کە گومانی تێدانیە بەشێک لەو فشارانەی حکومەت هاندەدات بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا داواکاری یەکێتی و  جەماوەرە فراوانەکەیە بۆ لامەرکەزی پارێزگاکان.

دەشڵێت، پرسی لامەرکەزی پارێزگاکان بابەتێکی ستراتیژی حوکمڕانیە کە پەیوەندی نەک تەنها بە بودجە بەڵکو بە کۆی سیستمی سیاسی و کارگێڕی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بەبێ جێبەجێکردنی دەرفەتی بوژانەوەی ئابوری لەدەستدەچێت تەنانەت ئەگەر بەغدا بودجەش بنێرێت.

News Code 36640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =