بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتی عەرەبستانی سعوودی، جەختی کرد کە عێراق پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە و ئامانجی گفتوگۆی ستراتیژیک لە نێوان واشنتۆن و بەغداش پێداچوونەوە لە پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بە وتنی ئەو بابەتە وتیشی: عێراق ئەزموونی شەڕ لەگەڵ داعشی تێپەڕاندووە و چی دیکە پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە.
لەلایەکی ترەوە بەدر زیادی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گرینگترین پێوەرەکانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکای دەرخست.
ناوبراو وتی: خولی نوێی گفتوگۆ ستراتیژیەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن کە حەوتەمی ئاپ دەست پێدەکاتەوە، بریتی دەبێت لە بابەتی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی.
بەدر زیادی وتیشی: لە ئەو گفتوگۆیانەدا ئەبێ خاڵە سەرەکییەکان بسەلمێندرێت تا بتوانرێت لێی کەڵکوەربگیردرێت و ڕواڵەتی نەبێت. کەواتە ئەبێ تێیدا بنەمایەک لە پێوەندییەکان لەگەڵ عێراق هەبێت چونکوو پێویست بە زۆر شت هەیە و ئەبێ لە پێوەندیی دیپلۆماتیک کەڵکی لێوەربگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە