یەکەم ڕاپۆرتی مافی لەژێرناوی "هێرۆشیمای یەمەن"

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن یەکەم ڕاپۆرتی مافیی لەژێر ناوی "هێرۆشیمای یەمەن" سەبارەت بە کۆ کردنەوەی بەڵگەی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سعوودی-ئیمارات بەرانبەر خەڵکی سڤیل لە یەمەن بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی مافیی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن یەکەم ڕاپۆرتی مافیی کۆ کردنەویە بەڵگەی جەنایەتە نامرۆڤانەکانی هاوپەیمانی سعوودی لە بەرانبەر نەتەوەی یەمەنی لەژێرناوی "هێرۆشیمای یەمەن" بڵاو کردەوە.

عەبدولوەهاب مەحبەشی سەرۆکی گرووپی مافیی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵا لە لێدوانێکدا وتی کە ئەو ڕاپۆرتە ئەو ڕێگایانەی کە دوژمن هەوڵ یدەدا پاڵپیان پێوە بدات و ڕای گشتی ناوخۆ و جیهانی لە بەرانبەر هەوڵەکانی خۆی لە یەمەن بەلاڕێ ببات، ئاشکرا کرد.

لەلایەکی ترەوە، ئەحمەد ئەبوحەمرا بەرپرسی ناوەندی بەڵگەکانی گرووپی مافیی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند کە ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە دەکاتە سەر چوار هەزار و 133 جەنایەت و کات و شوێنەکانیشیان.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە ئەو ڕاپۆرتە هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا هەمبەر جەنایەتگەلێک لە نەتەوەی یەمەن دەکرێت، دەردەخات.

News Code 36630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =