ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی لە نەتەنز زیاد کردووەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دەڵێت ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان لە ناوەندی ناڤۆکی نەتەنز بەرز کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی انڤۆکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران پیتانندی ئۆرانیۆمی بە چوارەمین تاڤگەی 174 سانیتریفیۆژی IR۲M لە ناوەندی ناڤۆکی نەتەنز، دەست پێکردووە.

ئەمە نوێترین هەنگاوی ئێران بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە کاردانەوە بە پێشێل کردنی بەڵێنەکان لەلایەن ئەمریکا و ئەرووپییەکانەوە، دێتە ئەژمار.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ڕێکەوتی 31 ی مارچی 2021، ئاژانس پشت ڕاستی دەکاتەوە کە ئێران گازدانی هگزا فلۆرایدی ئۆرانیۆمی سروشتی UF۶ ی بە چوارەمین تاڤگەی 174 دانەیی IR۲M لە نەتەنز دەستپێکردووە.

News Code 36628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =