ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەسەر سەفەرەکەی بارزانی بۆ تاران

نووسینگەی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتی به‌ ئاژانسی مێهری ڕاگه‌یاند کە بانگهێشت نامەی ئێران بۆ مەسعوود بارزانی سەبارەت بە سەفەرەکەی بۆ تاران قبووڵ کراوه‌.

ماوه‌یه‌کى زۆرە باسى سه‌فه‌ر کردنى مەسعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى عێراق به ‌فه‌رمى و کۆماری ئیسلام ئێران بڵاو بۆته‌وه، له ‌ئیستاشدا و به‌گوێره‌ى زانیاره‌کان کاتى سه‌ردانه‌که‌ نزیک بووته‌وه‌ و بریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ئه‌نجامد بدرێت.

له ‌نوێترین سه‌ردانیدا بۆ هه‌رێمى کوردستانى عێراق دکتور عه‌له‌وى وه‌زیری ئیتلاعاتى کۆماری ئیسلامى ئێران هاته‌ شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ل مەسعوود بارزانیدا کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و به‌فه‌رمى بانگیشتى مەسعوود بارزانى بۆ تاران کرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ى ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) تایبه‌ت بۆ ئاژانسی مێهر نیوز، ئاشکراى کرد بانگهێشتنامەی کۆماری ئیسلامى ئێران بۆ مەسعوود بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قبووڵ کراوه‌ و بریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجام ببێت.

هاوکات بریاره‌ شاندیکى فه‌رمى و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان هاوسه‌فه‌رى مەسعوود بارزانى بن بۆ تاران و له‌ویش له‌گه‌ل گه‌وره‌ به‌رپرسانى کۆماری ئیسلامى ئێران چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری گرنگى په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ر دوو لا تاوتوێ بکرێت.

له‌ماوه‌کانى رابردودا په‌یوه‌ندی نێوان کۆماری ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى کوردستانى عێراق ئاستیکى باشی هه‌بووه‌ له ‌بواره‌کانى ئابووری و بازرگانی و فه‌رهه‌نگیدا.

له ‌ئێستاشدا باسی راکێشانى بۆری نه‌وتی هه‌رێمى کوردستان بۆ ئێران ده‌کرێت کە لێدوانی جیاوازی و دژبەیەک لەسەری بڵاوبووەتەوە و لە دوا لێدواندا کۆمپانیای نەوتی ئێران ڕێککەوتن لەسەر ئەو بابەتەی ڕەتکردەوە.

News Code 3662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =