درێژەی ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی ئەلهەول لەلایەن هەسەدەوە

ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی ئەلهەول لە ڕۆژی سێهەم لە دەستگیری 53 ئەندامی داعش شوێنگیری کرا و تا پاک کردنەوەی تەواوی درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە لە کەمپی ئەلهەول ئەنجام درا، بە گشتی 53 ئەندامی داعش کە پێنج کەسیان بەرپرسی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە بوون، دەستگیر کران.

ئۆپراسیۆنێک کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕێکەوتی 28 ی مارچ لە کەمپی ئەلهەول، شوێنێک کە زیاتر لە 60 هەزار کەس لە ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیرن، دەستی پێکردووە و هەر درێژەی هەیە.

لە بەیاننامەیەک کە لە سێهەمین ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە ئۆپراسیۆنی مرۆڤدۆستانە و ئەمنیەتی بڵاو بووەتەوە هاتووە: ئەو ئۆپراسیۆنە دوای کوشتوبڕ و ئازاری هاووڵاتیان لەلایەن ئەندامانی نهێنی داعشەوە لە کەمپەکە بەڕێوە چووە و بە گشتی 53 ئەندامی داعش کە پێنج کەسیان لە هۆکارە سەرەکییەکانی کوشتوبڕ لە کەمپەکە بوون لە کەمپی ئەلهەول دەستگیر کراون و ئەو ئۆپراسیۆنە تا پاک کردنەوەی تەواوی کەمپەکە درێژەی دەبێت.

News Code 36615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =