زانکۆی کوردستان لە قۆناغی دکتۆرای پسپۆڕی خوێندکار وەردەگرێت

زانکۆی کوردستان بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی خوێندنی 1400 -1401 لە قۆناغی دکتۆرای پسپۆڕی بو شێوەی بێ تاقیکردنەوە، خوێندکار وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانکۆی کوردستان لە درێژەی یاسانامەی پێشکەش کردنی ئاسانکاری بە براوە زانستییەکان بۆ چوونیان بۆ قۆناغی خوێندنی سەرتر بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی خوێندنی 1400 -1401 لە قۆناغی دکتۆرای لێزانی خوێندکار وەردەگرێت.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو زانکۆیە لە بوارەکان نەخۆشناسی گیایی، بیوتکنۆلۆژیای کشتوکاڵی، زانستە ئاژەڵییەکان، خۆراکی ئاژەڵ، نەژیارڤانی کارەبا، نەژیارڤانی پیشە، بیرکاری تەواو و چەندین بواری دیکە بێ تاقیکاری خوێندکاری دکتۆرای لێزانی وەردەگرێت.

هەروەها ئەو زانکۆیە لە بواری جۆرەکانی فیزیا، زانستی نانۆ، کیمیا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی، پەروەردەی باڵا، شارسازی، زمان و وێژەی فارسی، فیزیۆلۆژی وەرزشی و ... بە بێ تاقیکاری خوێندکار وەردەگرێت.

هۆگران بە خوێندن لە ئەو قۆناغە زانکۆی کوردستان بەس تا 31 ی خاکەلێوە دەرفتیان هەیە بەڵگەکانی خوێندنی خۆیان بە شێوەی پۆستی تایبەت بنێرن بۆ ئیدارەی گشطی پەروەردەی زاکۆی کوردستان و بۆ وەرگرتنی زانایری زیاتر لەوبارەوە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی https://www.uok.ac.ir بکەن.

News Code 36610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha