سەفەری ڕۆحانی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کۆتایی هات

سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای ئـازەربایجانی ڕۆژئـاوا و شاری مەھاباد کۆتایی پێھات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر ی٣ پاش نیوەڕۆ، بە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی لە فڕۆکەخانەی ورمێ، سەردانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای ئـازەربایجانی ڕۆژئـاوا و شاری مھاباد کۆتایی پێھات.

روحانی لەم سەردانی خۆیدا بۆ پارێزگا،  کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری مەھاباد و لەگەڵ  پێشوازی زۆر گەرمی دانیشتوانی ناوچە ڕووبەروو  بۆوە.

حەسەن رۆحانی لە میانەی سەردانەکەی دا بۆ مەھاباد چووە کۆمەڵەی گەورەی بەرهەمە نەوتییەکانی مەھاباد و بە بەڕێوەبردنی دانیشتنێکی تایبەت ئـەو ناوەندە گەورە پیشەسازیەی کردەوە.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەلەکەدا بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئـێران ڕایگەیاند کە ئـەوناوەندە لەساڵدا توانای بەرھەم ھێنانی ٣٠ ھەزار تۆن پۆلی ئـێتیلێنی قورسی ھەیە و دەوڵەت بڕیاری دااوە ئـەو ناوچەیە بکاتە شوێنێکی تایبەت بو بەرھەم ھێنانی بەرهەمە نەوتییەکان و ھەناردە کردنی بۆ وڵاتانی دراوسێ.

پاشان روحانی سەردانی بەشە جێاوازەکانی کۆمەڵەی بەرهەمە نەوتییەکانی مەھاباد کرد و لە کۆتاییدا چەند وێنە بە یادگار لەگەڵ کاربەدەستان و کرێکاران تۆمار کرد.

روحانی پاشان گەڕاوە بۆ ورمێ و بە دانیشتن لەگەڵ ڕۆژنامەوانان لە فڕۆکەخانەی ورمێ کۆتایی بە سەردانەکەی ھێنا

شیاوی ئاماژەیە کە روحانی لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا یەکەمچارە سەردانی شارێک جودا لە ناوەندی پارێزگا دەکات.

News Code 3660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =