بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیایەکی ئەمریکی پاگەندە دەکات کە دەوڵەتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ شکاندنی بنبەستی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران و هاندانی تاران بۆ ئەنجامی دانوستان پێشنیارێکی نوێ پێشکەش دەکات.
ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی بایدن ئەم هەفتەیە پێشنیارێکی نوێ لە ئەو بوارە پێشکەش دەکات.
بە پێی پاگەندەی پۆلیتیکۆ، ئەو گەڵاڵە ڕاگرتنی چالاکییەژانی پیتاندنی ئۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لە بەرانبەر کەم کردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان مسۆگەر دەکات.
پۆلیتیکۆ پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی بایدن پێشنیاری ڕاگرتنی پیتاندنی سەدا 20 لەلایەن ئێرانەوە لە بەرانبەر کەم کردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان پێشکەش دەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران چەندین جار جەختی کردووە هیچ جۆرە دانوستانێکی نوێ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکات و ئەمریکا ئەبێ گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.
بۆچوونی ئێوە