کازمی دەیەوێت ئابووری عێراق هەر دیلی ئەمریکا بێت

پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەدوای ئەوەیە کە ئابووری عێراق هەر سەر بە ئەمریکا بهێڵێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەدوای ئەوەیە کە ئابووری عێراق هەر سەر بە ئەمریکا بهێڵێتەوە.

حامد مووسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، مستەفا کازمیی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵ دەدات ئابووری عێراق دیلی ئەمریکا بمێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: هاتنە سەر دەسەڵاتی کازمیش هەر لە درێژەی ئەو دانوستانە بووە.

ناوبراو لە هەمان حاڵدا نیسبەت بە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار هۆشداریی داوە و سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی عێراق کە سەر بە سیاسەتی سندۆقی نێودەوڵەتی دراوە، بە هەڵە وەسف کرد.

News Code 36586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =