سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ مووشەکباران کرا

چەند کاتیۆشایەک ئاراستەی میحوەری پردێی هێزەكانی پێشمەرگە و بازگەی شێراوە لە نزیک ناحیەی پردێ لە نێوان هەولێر و کەرکوک كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  كەمێك پێش ئێستا چەند کاتیۆشا ئاراستەی میحوەری پردێی هێزەكانی پێشمەرگە و بازگەی شێراوە لە نزیک ناحیەی پردێ لە نێوان هەولێر و کەرکوک كرا، بو هۆیەوە رێگای هەولێر - کەرکوک داخرا.

نوری حمە علی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک بە شار پرێسی راگەیاند، تا ئێستا ئەوەی زانراوە سێ موشەک لەنزیک سەنگەرکانی پشمەرگە لە پردێ کەوتونەتە خوارەوە سەرچاوەکەی دیار نیەو ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە.

بازگەی شێراوە، یەکەم بازگەی هێزەكانی پێشمەرگەیە و كۆتا خاڵی سنوری دەسەڵاتی هێزەكانی پێشمەرگەیە و بەدووری 500 مەتر لەم بازگەیە بازگەی سوپای عێراق هەیە. 

News Code 36585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha