هۆشداریی کسینجر سەبارەت بە شەڕی جیهانیی سێهەم

شرۆڤەکارێکی کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە واژۆی رێککەوتنی هاوکاری گشتگیری ئێران و چین ناسراو بە بەرنامەی 25 ساڵە، نووسی: رۆژانێکی سەخت لەبەردەم ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: عەبدولباری عەتوان لە نووسراوێکدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئێران و چین و پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ لەسەر وتەکانی هێنری کسینجر و هۆشداریی ناوبراو بە دەوڵەتەکانی ئەمریکا قسەی کرد.

ناوبراو لە ئەو دەقەدا زیادی کرد: هێنری کسینجر دیپلۆماتی کۆنەکاری ئەمریکی وتی: ئەگەر ئێمە نەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ چین دەکەوینە ناو دۆخێک وەکوو دۆخی پێش شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئەورووپا و ئەوەش دۆخێکی مەترسیدارە. ئەمریکا ئەبێ لەگەڵ چین لەسەر سیستەمی نوێی جیهانی بگاتە ڕێککەوتن تا جیهان سەقامگیر ببێتەوە و ئەگینا لەگەڵ سەردەمێکی مەترسیدار وەکوو شەڕی یەکەمی جیهانی بەرەوڕوو دەبینەوە.

ئایا چین و ئەمریکا دەگەنە رێککەوتن یان شەڕ ڕوو دەدات؟

کسینجری 97 ساڵان کە لە ڕێوڕەسمێکدا لە چتم هاوس لە لەندەن لە ڕێگای پلەت فۆرمی زوومەوە قسەی دەکرد ڕایگەیاند پرسیاری کۆتایی ئەوەیە کە ئایا ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی دەتوانن لەگەڵ چین سەبارەت بە سیستەمی نوێی جیهانی بگەنە ڕێککەوتن یان نا؟

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمە نەگەینە ئەو خاڵە و نەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ چین دەکەوینە دۆخێکی هاوشێوەی دۆخی پێش شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئەورووپا کە پێکدادانی هەمیشەیی هەیە کە دەستەبجێ چارەسەر دەبن بەڵام یەکێکیان لە شوێنێکدا لە کۆنترۆڵدا نامێنێت و ئەمەش ئێستا مەترسیدارتر لە ڕابردووە. چەک و چۆڵ بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووەوە لە هەر دوو وڵاتەکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی پێکدادانێکی توند. دانوستان لەگەڵ ڕکابەرێک وەکوو چین کە بەم زووانە لە هەندێک بوارەکان گەورەتر و پێشکەوتووتر دەبێتەوە بۆ ئەمریکا زۆر دژوار دەبیت. پرسی دوایی ئەوەیە کە ئایا چین سیستەمی نوێ قبووڵ دەکات یان خود نا؟

پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی بهەێز بەرانبەر هاوپەیمانی ئەمریکا و ئەورووپا

عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری بەناوبانگ لە ڕای یەوم لەو بارەوە هێناویە: زۆر درەنگە بۆ ئەو هۆشدارییەی کسینجر چونکوو سیاسەتی گەمارۆیەک کە ترامپ لە چوار ساڵی رابردوو لە بەڕێوە بردنیدا دژی چین، ڕووسیا و ئێران و ڤێنزۆئێلا زیادەڕەوی کرد، نەخشەی هاوپەیمانەتیەکی نوێی داڕژاند کە ڕوونترینیان هاوپەیمانی چینی-ڕووسی-کۆریای باکووری-ئێرانی و هەوڵی خێرا بۆ گەشەی سیستەمی ئابووری دارایی جێگرەوەی سیستەمی ئەمریکی –ئەورووپیە کە لە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایە کە بە سەر جیهاندا زاڵ بووە.

کسینجر لە ئەوە تێناگات کە جیهان گۆڕانی بەسەردا هاتووە و چین وەکوو ڕابردوو نییە و بە خێراییەوە خەریکە بەرەو پێگەیەکی تایبەتی ئابووری و سەربازی لە جیهان دەڕوات.

عەتوان لە درێژەدا بە ئاماژە بە واژۆی بەڵگەی بەرنامەی هاوکاری گشتگیری ئێران و چین ناسراو بە بەرنامەی 25 ساڵە، کە ڕۆژی ڕابردوو لە تاران لە نێوان محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وانگ ئی هاوتا چینییەکەی ئەنجام درا، دەنووسێت: ئێرانیەکان تێگەیین کە هاوکێشی هێزی جیهانی لە قازانجی ئەمریکا کە زیاتر لە چل ساڵە ئێرانی گەمارۆ داوە، نییە و لە دەرفەتی ڕکابەریی چین و ئەمریکا بە مەبەستی شکستی گەمارۆکان کەڵکیان وەرگرت و لە هەلی باشتر بوونی پێگەی ئابووری و سیاسی لە کورت خایەن و درێژخایەن بە مەبەستی چوون بۆ ناو هاوپەیمانی چین، ڕووسیا، کۆریای باکوور و ڤێنزۆئێلا دژی ناتۆ، کەڵکیان وەرگرت.

هاتنی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕێگای ئێرانەوە

عەتوان نووسی: چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی 2018 و کەمتەرخەمی ئەورووپییەکان لە یارمەتیدانی ئێران و کەم کردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا، هەلێکی زێڕینی بۆ چین ڕەخساند تا لە دەروازەی ئێرانەوە بێنە ناو ڕۆژهەڵاتی ناڤین و دوای واژۆی بەڵگەی ستراتیژیک لەگەڵ ئێران، هەوڵی بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی ئاشتی و خۆش کردنی شەڕی عەرەبی-ئیسرائیلی دا و ئەمە لە حاڵێكدایە کە پێشتر ئەوەی پشت گوێ خستبوو.

ناوبراو لە کۆتاییدا نووسی: پرسی مەترسیدار بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەس شکانی گەمارۆکانی ئێران بە ڕێککەوتنی چین و ئیران و شکستی گەمارۆکانی ئەمریکا نییە بەڵکوو بەڵێنی چین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و پاڵپشتی کردنی لە ئێران لە باری ئەمنیەتی و سەربازییە و هەر بۆیە ڕۆژانێکی ئەستەم لە بەردەم ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێت.

News Code 36571

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =